لە غەززە ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٢ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٤٤٢ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.